کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرۆک وەزیرانی کانادا پیرۆزبایی نەورۆزی لە نەتەوەی کورد کرد

12:41 - 2 خاکەلێوه 2720

"جاستین ترۆدۆ" سەرۆک وەزیرانی کانادا بەبۆنەی هاتنی نەورۆزی ٢٧٢٠ی کوردی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە نەتەوەی کورد کرد.

سەرۆک وەزیرانی کانادا وێڕای پیرۆزبایی نەورۆز لە نەتەوەی کورد، هاتنی سەری ساڵی وەک دەرفەتێک بۆ زیندووکردنەوەی ڕۆح و سپاس ناو برد.

"ترۆدۆ" لە پەیامەکەیدا هاتنی نەورۆزی وەک هیوا بۆ ساڵی داهاتوو وەسف کرد.

سەرۆک وەزیرانی کانادا لە پەیامەکەیدا هیوای سەرکەوتن و بەختەوەریی بۆ نەتەوەی کورد خواست.