کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرۆکوەزیرانی بریتانیا بەنیسبەت ئەگەری دەستپێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ناوکی نیگەرانیی دەربڕی

17:17 - 27 رەشەمه 2720

''بوریس جانسۆن'' سەرۆکوەزیرانی بریتانیا، بەنیسبەت دەستێوردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەگەری دەستپێڕاگەیشتنی ئەو ڕێژیمە بە چەکی ناوکی بەتوندی نیگەرانی دەربڕی.

''جانسۆن'' ڕۆژی سێشەممە لە پارلمانی بریتانیا وتی: " ئێمە لە دزەکردنی ڕێژیمی ئێران و کردەوە تێکدەرەکانی لە ناوچە و لە مەترسیی دەستپێڕاگەیشتنی ئەو ڕێژیمە بە چەکی ناوکی بەتوندی نیگەرانین.

ناوبرا وتوویەتی: ''ئێران نە تەنیا بەهۆی ئەمنییەت و بەرژەوەندی خەڵکی ناوچە، بەڵکوو دەبێ بەهۆی بەرژەوەندی ئەمنییەتی خەڵکی ئێران بە بەڵێنییە ناوکییەکان پابەند بێت".

سەرۆکوەزیرانی بریتانیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پاشکەوتی کڵاوەی ناوکیی خۆی بۆ زیاتر لە ٤٠ لەسەد بەرز دەکاتەوە هەتا ئەمنییەتەکەی لە دۆخی هەڕشەئامێزی نێونەتەوەیی و ڕووبەروبوونەوە لەگەڵ هەڕشەی تێکنۆلۆژی نوێ گەرنتی بکات.

هەروەها چەند ڕۆژ لەمەوپێش ''ڕافائێل گروسی'' بەرپرسی گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی هۆشداریی دابوو ڕێژیمی ئێران بە پیتاندانی ٢٠ کیلۆگڕەم ئۆرانیۆمی ٢٠ لەسەدی و بە پاشەکەوتی سێ تۆن ئۆرانیۆم بە خەستییەکی کەمتر لە دروستکردنی چەکی ناوکی نزیک دەبێتەوە.