کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل: جەژنی نورۆز لە نەتەوەی کورد پیرۆز بێت

11:51 - 2 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی دووشەممە، ١ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی "نەفتالی بێنێت" سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە توییتێکدا پیرۆزبایی ساڵی تازەی کوردەواری واتە "نەورۆز"ی لە نەتەوەی کورد کرد.

لەو پیرۆزبایەدا "بێنێت" وتوویەتی: "لەوانەیە ساڵی نوێ بۆ کوردەکان لە سەرتاسەری دنیادا سەرکەوتن، ئاشتی و تەبایی  لەگەڵ خۆی بێنێت".

هەروەها سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بەشی کۆتایی ئەو پەیامەدا بە زمانی کوردی نووسیویەتی: "نەورۆزتان لێ پیرۆز بێت".

"نەفتالی بێنێت" یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانە کە بەشێوەی تایبەت پیرۆزبایی "نەورۆز"ی لە نەتەوەی کورد کردووە.