
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی سەرماوەز، "موعین عەبدولمەلەک" سەرۆکوەزیرانی یەمەن، لە دانیشتن لەگەڵ نوێنەرانی پێنج وڵاتی هەمیشەیی شورای ئەمنییەتی ڕێکخرای نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە حووسییەکانی یەمەن و ڕێژیمی ئێران کە خۆی پشتیوانی لەو گرووپەنە دەکات، هیچ کات بە نیازی ئاشتی و تەبایی نەبوونە و نایانهەوێت ئەو خاڵانە ڕەچاو بکەن.
لەو دانیشتنەدا لایەنەکان باسیان لە دروستکردنی بەردەوامی گرژی و ئاڵۆزیی نیزامیی حووسییەکان بە تایبەت لە "مەئرب"، هێرش بۆ سەر بنکەی ناوەندە گشتییەکانی عەرەبستان و دژایەتییان لەگەڵ تەواوی بانگهێشتەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بۆ دەسپێڕاگەیشتن بە ڕێگاچارەیەکی سیاسی لە یەمەن کردووە.
سەرۆکی نوێنەرانی پێنج ئەندامی هەمیشەیی شورای ئەمنییەت لە یەمەن (چین، فەرانسە، ڕووسیە، بریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا) داوای لە تەواوی لایەنەکان کردووە بە چاوەدێریی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵ بۆ بەرنامەیەکی گشتگیر بۆ دەسپێڕاگەیشتن بە ئاشتییەکی سەقامگیر لە یەمەن، بدەن.