کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرۆکوەزیرانی یەمەن: قۆناغێکی نوێی هێرش بۆ سەر پیلانەکانی ڕێژیمی ئێران لە یەمەن دەستی پێ کردووە

10:30 - 22 بەفرانبار 2721

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٠، "موعین عەبدولمەلک" سەرۆکوەزیرانی یەمەن لە چەند توییتێکدا جەختی کردووەتەوە کە سەرکەوتنە بەدەستهاتووەکان لە بەرەی شەڕی دژ بە حوسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە پارێزگاکانی "شبو‌هـ و مەئرەب"، بە واتای دستپێکی پاککردنەوەی ئەم وڵاتەیە لە داگیرکەر و نۆکەرەکانی.

"موعین عەبدولمەلک" لەسەر شوناسی عەرەبیی یەمەن پێداگریی کرد و هۆشداریی بە ڕێژیمی ئێران دا کە هیچ کات ڕێگە نادەن وڵات و خەڵکەکەیان لە شوناسی خۆیان داببڕێت و تێکەڵ بە گوتاری داگیرکەریی خۆیانی بکەن.

سەرۆکوەزیرانی یەمەن وتی: "تا وەدەرنانی یەکجارەکیی داگیرکەران لە وڵاتەکەمان کۆڵ نادەین و نابین بە کەرەستەیەک لە دەستی داگیرکەر بۆ کەڵکاژۆوەرگرتن و باجگیری و دزیی دەریایی، بەڵکوو ئێمە خاوەن شارستانییەتێکین کە مێژوو شایەتیەتی دەدا ژێردەستەیی داگیرکەرانمان قەبووڵ نەکردووە".

هاوکات سەرتیپ "تەرکی ئەلمالکی" وتی: "هاوپەیمانیی عەرەبی پشتیوانیی خۆی لە ئەرتشی یەمەن تا وەدەرنانی یەکجارەکیی حوسییەکان و هێزەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، بەردەوام دەبن".