کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکیی ورمێ وتوویەتی هەر کەس بەرپرسی گیانی خۆیەتی

13:23 - 23 خاکەلێوه 2720

دوای تێپەڕینی نزیک ٣ مانگ لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران و کوردستاندا کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران نالێهاتووییەکانی خۆیان دەخەنە ئەستۆی یەکتری.

لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ئاماری تووشبووان و قوربانییانی کۆرۆنا بەردەوام بەرز دەبێتەوە و ڕێژیم هەوڵێکی جیددی بۆ پێشگرتن لەو نەخۆشییە ناگرێتە بەر.

"جەواد ئاقازادە" سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکیی ورمێ وتوویەتی: " بڕیارگەلی هەڵە، کەمتەرخەمی و گوێنەدان بە تەندروستیی خەڵک لەلایەن بەرپرسانەوە هەموو خەڵکی ماندوو کردووە".

ناوبراو بەنیسبەت کەمتەرخەمییەکانی ڕێژیم لە بەرانبەر کۆرۆنادا لە دنیای مەجازی لە پۆستێکدا نووسیویەتی: ''هەر کەس بەرپرسی گیانی خۆیەتی".

ئەو کاربەدەستە باڵایەی ڕێژیم وتوویەتی ئاماری تووشبووان بە کۆرۆنا و قوربانییان لە پارێزگای ورمێ زۆرە.

بە وتەی "ئاقازادە" پارێزگای ورمێ هێڵی سووری لە بورای نەخۆشیی کۆرۆنا تێپەڕاندووە بەڵام هەندێک دەیانهەوێ لەگەڵ "عزرائیل کایەی واڵیباڵ" بکەن.

دان پێدانانی هەندێک لە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران به کەمتەرخەمی بەنیسبەت نەخۆشیی کۆرۆنا دژکردەوی توندی کەسانی پلەبەرزی دیکەی ڕێژیمی لێدەکەوێتەوە.