کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرۆکی شیرکەتێکی ئامریکایی بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆوە ئابوورییەکان سزا درا

11:17 - 18 خاکەلێوه 2721

وەزارەتی دادگوستەریی ئامریکا سەرۆکی شیرکەتی "لانگ ئیسلەند"ی بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئامریکا کە دژی ئێران پەسند کراون، سزا داوە.

"مایکل ڕووز" سەرۆکی ئەو شیرکەتە بڕی ٣٥٠ هەزار دۆلار کاڵای بە بازرگانێکی ئێرانی فرۆشتووە. سەرۆکی ئەو شیرکەتە هەروەها دەستی لە سپیکردنەوەی پارەدا هەبووە و زانیاریی هەڵەشی بە بانکەکان داوە.

ناوبراو لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠١٥ هەتا ٢٠١٨ی زایینی بە هاوکاریی شیرکەتەکانی ئیمارات لە ڕێگای فرۆشتنی کەرەستەی ئارایشی و بەڵگەی ساخته پارەی بە ئێران داوە.

ناوبراو لانیکەم بە ٢٠ ساڵ زیندان مەحکووم دەکرێت.

دەسبەسەرکرانی ئەو کەسە دەرخەری ئەوەیە کە ئامریکا ئەو کەسانەی کە گەمارۆوە ئابوورییەکان پێشێل دەکەن بە توندی سزا دەدات.