کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرۆکی ڕێکخراوی زانیاریی دەرەوەی بریتانیا: ئێران، چین و ڕووسیە لە ڕیزی پێشەوەی هەڕەشەکانی سەر بریتانیان

11:53 - 10 سەرماوەز 2721

"ڕیچارد مۆر" سەرۆکی ڕێکخراوی زانیاریی دەرەوەی بریتانیا وتی: " لەو وڵاتانەی کە دەتوانن هەڕەشە بن بۆ سەر بریتانیا و هاوپەیمانەکانی، چین لە ڕیزی پێشەوەدایە و هەر هەڵەیەکی چین دەتوانێت شەڕی لێ بکەوێتەوە".

ڕۆژی سێشەممە ٩ی سەرماوەز، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی: "مۆر بە ئاماژەدان بە هەڕەشەکانی بەردەم بریتانیا، چین، ڕووسیە، ئێران و تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی وەکوو چوار هەڕەشەی سەرەکی ناو لێ برد".

ئەو ڕاپۆڕتە هەروەها زیادی کردووە: "ڕیچارد مۆر لە یەکەمین ئاخاوتنەکانی خۆیدا لە ماوەی بە دەستەوەگرتنی ڕێکخراوی "MI6"ـەوە وتوویەتی: "سەرۆکی چین بە شێوەیەکی لەڕادەبەدەر دەستی داوەتە کۆمەڵێک کاری لووتبەرزانە و هەستیار".

"مۆر" هەروەها ئێرانیشی وەکوو یەکێک لە هەڕەشە سەرەکییەکان ناو لێ هێناوە و وتوویەتی: "ئێران بە کەڵکوەرگرتن لە گرووپ و میلیشیا چەکدارەکانی وەکوو حیزبوڵڵای لوبنان، بووەتە سەرچاوەی ئاژاوە لە ناوچەکەدا".