کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرۆکی ژووری ئەسنافی مەهاباد بە تاوانی ئیختلاس بانگهێشتی دادگا کرا

12:50 - 4 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: کاربەدەستەکانی ڕێژیمی ئێران، لە نزمترین پلەوە هەتا بەرزترینەوە، وەک کولتوورێک سەروەت و سامانی خەڵک بەتاڵان دەبەن.

سەرۆکی ژووری ئەسنافی شاری مەهاباد، "هاشم لاجانی"، بەتاوانی ئەوەی کە ئیختلاسی کردووە، لە لایەن لقی ٣ی لێپێچینەوەی دادگای گشتیی شاری مەهاباد حوکمی زیندانی بۆ دەرچووە.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیمی ئێران، بڕی ١ میلیارد و نیوی لە سەروەت و سامانی خەڵکی بردووە.

دزی و بە تاڵانبردنی داراییەکانی خەڵک لە کوردستان و ئێران، لە لایەن کاربەدەستانی ڕێژیمەوە لە کاتێکدایە، کە دۆخی شارەکان لە باری ئاوەدانی و خزمەتگوازییەوە لاوازە و دانیشتووانی شارەکان بە نیسبەت کەمتەرخەمیی شارەدارییەکان ناڕەزایەتی دەربڕن.

لەو پێوەندییەدا، بە هۆی گەندەڵیی ماڵیی شارەدارییەکانی ڕێژیم لە کوردستان و نەدانی مووچە بە کرێکارانی شارەداری، بەردەوام کرێکاران ناڕەزایەتی دەردەبڕن.

لە ماوەی ڕابردوودا، بەردەوام کرێکارانی شارەدارییەکانی وەک: مەریوان و دێولان به هۆی نەدانی مووچە مانیان گرتووە و دەستیان لە کار کێشاوەتەوە.

لەو بارەوە، سەرپێچی و گەندەڵیی ئیداری و ماڵیی کاربەدەستانی شارەداریی مەریوان لە ئاستێکدا بووە، کە کاربەدەستانی ئەو ئیدارەیەی ڕێژیم بانگهێشتی دادگا کراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵ کراوە.