کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرۆکی کۆمیتەی یەهوودییەکانی ئامریکا: دەوڵەتی کوردی مافی کوردەکانە

11:40 - 18 رەشەمه 2720

"دەیڤید هەریس" سەرۆکی کۆمیتەی یەهوودییەکانی ئامریکا لە پەیامێکی تویتێریدا نووسیویەتی: ''بەردەوام گوێمان لە کۆمەڵگای نێونەتەوەییە کە دەڵێن پێویستە دەوڵەتێک بۆ فەلەستینییەکان دروست ببێت، بەڵام کەسێک سەبارەت بە مافی ڕەوای ٣٠-٤٠ ملیۆن کورد کە ئامانجیان پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردییە، باسێکی وا ناهێننە گۆڕێ".

ناوبراو لەو پەیامەدا نووسیویەتی: "کوردەکان زمان، مێژوو و کولتوورێکی پڕ لە شانازییان هەیە".

"هەریس" ڕوو بە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی پرسیاری کردووە: "بۆچی هەتا ئێستا سەبارەت بە پرسی کوردەکان بێدەنگن؟!".

کۆمیتەی یەهوودییەکانی ئامریکا ساڵی ١٢٨٥ی هەتاوی دامەزراوە. ئەو ڕێکخراوەیە ئامانجی خۆی بۆ پێکهێنانی یەکگرتوویی و پشتیوانی لە مافی یەهوودییەکانی ئامریکا ڕاگەیاندووە و یەکێک لە کۆنترین دامەزراوەکانی یەهوودییەکانی ئامریکایە.