کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرۆکی گشتیی گرووپی "ئەلنوجەبا" لە عێراق وتوویەتی ئامریکا چاوەڕوانی عەمەلیاتی مەرگهێنەر بێت

17:22 - 8 خەزەڵوەر 2720

سەرۆکی گشتیی گرووپی "ئەلنوجەبا" لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە تاران وتوویەتی: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا چاوەڕوانی عەمەڵلاتی گەورە و مەرگهێنەر بێت".

شێخ "ئەکرەم ئەلکەعبی" سەرۆکی گشتیی گرووپی"ئەلنوجەبا" لە عێراق، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە تاران وتوویەتی: "هەوڵی بەرگریی عێراق دژی ئامریکا لە ئاگربازییەک زیاتر نییە و لەداهاتوودا عەمەلیاتی گەورەمان بەدەستەوەیە".

"ئەلکەعبی" جەختی لەوە کردووەتەوە، "تۆڵەی خوێنی قاسم سلێمانی و ئەبوومەهدی ئەلموهەندیس تەنیا لە بەرەیەکدا سنووردار نابێت بەڵکوو ئەو تۆڵەیە لەهەموو ڕوانگەیەکەوە بە هاوکاریی گرووپە بەرگرییکارەکان هەتا وەدەرنانی دوایین سەربازی ئامریکا درێژەی هەیە".

ناوبراو باسی لەوە کردووە، لە ئەگەری دیارییکردنی کات بۆ وەدەرنانی ئامریکاییەکان لە عێراق لەلایەن دەوڵەتی عێراق و قەبووڵ نەکردنی لەلایەن ئامریکاوە، گرووپە چەکدارەکان بیانوویەکی باشیان بەدەستەوەیە بۆ دووبارە دەست پێکردنەوەی چالاکییەکانیان و وڵامێکی توند بە ئامریکا دەدەنەوە".