کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرەڕای بەڵێنییەکانی دەزگای دادی ڕێژیمی ئێران کرێکارانی کارخانەی قەندی "یاسوج" هەروا بێکارن

12:22 - 21 خەرمانان 2721

یەکێک لە کرێکارانی کارخانەی قەندی "یاسووج" لەبارەی بێکاریی کرێکارانی ئەو کارخانەیە باسی لە بڵێنییە بێ‌بنەماکانی "ئیبراهیم ڕەیسی" سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران کردووە و وتوویەتی: "لە داوی سەردامی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٩٩ی هەتاوی کە ڕەیسی ئەو کات سەرۆکی دەزگای داد بوو، فەرمانی دا کارخانەی قەندی یاسووج دەست بەکار بکاتەوە بەڵام هەتا ئێستا جێبەجی نەبووە".

"ڕەئیسی" لە سەفەرەکەی بۆ "کۆهگیلۆیە و بۆیرئەحمەد" سەردانی کارخانەی قەندی "یاسووجـ"ـیشی کردبوو و فەرمانی خێرای وەکارکەوتنەوەی ئەو کارخانەیەی دابوو.

بە وتەی ئەو کرێکارە لە بەفرانباری ساڵی ٩٥ ئەو یەکە بەرهەمهێنەرە بە هۆکاری هێندێک کێشە، سپێردرا بە وەبەرهێنەری کەرتی تایبەت کە ئاکامی ئەو سپاردنە، داخرانی یەکەی بەرهەمهێنەر و بێکاریی کرێکارانی کارخانەی قەندی "یاسووجـ"ـی بەدواوە بوو.

"هەروەها ٣٠٠ کرێکاری گرێبەستی کە لەو کارخانەیەدا سەرقاڵی کار بوونه کە لە ئێستادا بێکارن و بەدرێژایی ئەو چەند ساڵە چاوەڕێی کردنەوە دووبارەی ئەو کارخانەیەن".