کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

14:42 - 28 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: پسپۆڕانی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایانگەیاندووە، سەرەڕای تەحریمی رێژیمی سووریە، ئێران چەکوچۆڵ بۆ ئەو رێژیمە دەنێرێت.
ئاژانسی هەواڵدەریی رۆیتیرز، رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی 27ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی له راپۆرتێکدا بڵاوی کرده‌وه که رێژیمی ئێران تەقەمەنی و چەکوچۆلەکانی بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت و گرووپێکی کارناسی ئەو بوارەش باس له‌وه ده‌کات کەلە یەک ساڵی رابردوودا سێ کەشتیی هەڵگری چەکوچۆڵ راگیراوە کە لە هەوڵی گەیاندنی چەکوچۆڵ بە رێژیمی سووریە بوون.
هەروەها لە پێشنووسی ئەو راپۆرتەدا ئاماژە بە رۆڵی شیرکەتی کەشتیوانیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران کراوە.

شیرکەتی کەشتیوانیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە تەحریم نەکراوە، بەڵام تەحریمی راستەوخۆی ئەمریکا و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی لەسەرە.

راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران