
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا وێنەی باڵوێزەکانی "بریتانیا و ڕووسیە" لە تاران دەنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتووەتەوە.
ڕۆژنامەی "کەیهان" سەر بە "خامنەیی" ڕێبەری ڕێژیمی ئێرانه لە هەمبەر ئەو وێنەیەدا هەڵوێستی گرتووە و بڵاوی کردووەتەوە "سایمۆن شێرکلیف" باڵوێزی نوێی بریتانیا بەر لە هەبوونی پێشینەی دیپلۆماتیک مەئموورێکی ئەمنییەتییە، کە پێشینەی بەڕێوەبەری لە بەشی ئەمنییەتی میللی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی بریتانیادا هەیە، بەڵام ئەوە جێگای پرسیارە کە باڵوێزی ڕووسیە ئەگەر سیخوڕی ڕۆژاوا نییە بۆ ئەو کارەی کردووە".
لەو وێنەیەدا "سایمۆن شێرکلیف و لوان جاگاریان" لە باخی باڵوێزخانەی "ڕووسیە"دا بە شێوەی دانیشتوو وێنەیان گرتووە و کۆرسییەکی بەتاڵیشیان لەنێوان خۆیان داناوە.
هەژماری توویتێریی باڵوێزی "ڕووسیە" وێنەی ئەو دوو سەفیرەی بە کورسیی بەتاڵ، لەگەڵ ڕووداوی دیداری سێ باڵوێزی "بریتانیا، ئامریکا و ڕووسیە" بە دانانی کورسییەکی بەتاڵ سەرنیا کردووەتەوە.