کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەفەکانی ڕۆنی خۆراکی بەردەوامە

12:01 - 19 رێبەندان 2720

لەماوەی ڕابردوودا زیاتر لە جاران ڕۆنی خۆراکی کەم بووەتەوە و سەفەکانیش درێژتر بووەنەتەوە و ئەمە کێشەگەلێکی دیکەشی لێ کەوتووەتەوە.

بەپێی ڤیدیۆ و وێنە بڵاوکراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە چەندین شاری کوردستان و ئێراندا خەڵک بۆ وەدەستخستی ڕێژەیەکی کەم ڕۆنی خۆراکی بە کاتژمێر لە سەفدا ڕادەوەستن.

لە شاری "جوانڕۆ" سەر بە پارێزگای کرماشان تەنانەت دۆخ ئەوەندە شپرزەیە خەڵک لە سەفی ڕۆندا تێکهەڵچوون و شەڕ لەنێوانیاندا دروست دەبێت.

هەروەها لە شاری "برووجێرد"یش سەفەکانی ڕۆن دروست بوونە و خەڵک باسیان لەوە کردووە کە لە یەک لیتر زیاتر ڕۆن نادرێت.

خەڵک ناچارن بە نرخێکی گران ڕۆن لە بازاڕدا بکڕن و بەو بارودۆخە نالەبارە ئابوورییەی ئێران خەڵک تەنانەت نانیش لەسەر سفرەکانیان نەماوە.