کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەقز؛ بۆ پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگە چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

11:16 - 5 رەشەمه 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەقز لە گوندی "مەلقەرەنی" بە بڵاوکردنەوەی وێنە و تراکتی تایبەت، پشتیوانییان لە هێزی پێشمەرگە کرد.

ئەو چالاکییە بووەتە هۆی ئەوەیکە هێزەکانی ئیتلاعات بڕژێنە نێو ئەو گوندە و گوندەکە میلیتاریزە بکەن.

هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات ئامادەیی خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی هەرجۆرە ئەرکێکی حیزب ڕاگەیاندووە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستانی بەردەوام چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن و پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و پێشمەرگە دەکەن.