کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەقز/ ڕێژیمی ئێران بۆ تێکدانی ئاسایشی خەڵک، چەقۆکێشەکان بەکرێ دەگرێت

11:36 - 18 خەزەڵوەر 2721

بەپێی چەند هەواڵ و زانیاری کە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە، ڕێژیمی ئێران لە شاری سەقز چەند لات و چە‌قۆکێشی بەکرێ گرتووە و ئەمنییەتی خەڵکیان لەو شارەدا شێواندووە.

ئەو بەکرێگیراوانە سەرەڕای ئەوەیکە ڕۆژانە گرفت بۆ خەڵک دروست دەکەن، شەوانەش ئەو کەسانەی کە بۆ کار یان هەر مەبەستێکی دیکە دەچنە دەرەوە، پێشیان پێ دەگرن و ئازاریان دەدەن.

تەنانەت ئەو کەسانە کێشە و گرفت بۆ ژنانیش دروست دەکەن و هەتا ئێستا چەندین ژن لەلایەن ئەو کەسانەوە بە شێوازی جۆراوجۆر بێڕێزییان پێ کراوە.

ئەو کەسانە کەشێکیان لەنێو شاردا دروست کردووە کە نەتەنیا ژنان، بەڵکوو پیاوەکانیش بە تەنیا ناوێرن سەردانی هەر شوێنێک بکەن.

ئەو کێشەیە شاری سنەشی گرتووەتەوە و بووەتە هۆی ئەوەیکە گیان و ماڵی خەڵک بکەوێتە مەترسییەوە.

هەتا ئێستا چەندین جار هاووڵاتییان لە شوێنە پەیوەندیدارەکان سکاڵایان تۆمار کردووە، بەڵام بەهۆی ئەویکە ئەو کەسانە سەر بە ڕێژیمن هیچ وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.