کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەقز/ کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

17:07 - 1 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: ئەحمەد ساڵح ناسراو بە ئەحمەدی حاجی ساڵح، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٣١ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، ئەحمەد ساڵح دوای سێ ساڵ بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشییەکی درێژخایەن لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو كەسایەتییەكی خۆشناو ‌و دیاری ناوچەكە بوو و خەڵكی ناوچە بە هۆی كەسایەتی شۆڕشگێڕ و رەوشتی بەرزی كۆمەڵایەتی حورمەتی تایبەتییان بۆی هەبوو.

ماڵی ناوبراو شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو، هەر بۆیە چەندجار لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر و ئەشکەنجە کرابوو.

تەرمی خوالێخۆشبوو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەی گەورکی سەربە سەقز لە گوندی کەرەویان ئەسپەردەی خاک کرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری ئەحمەد ساڵح دەکا و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

روحی شاد