کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەلەفییەکان لە شاری مەریوان هێرشیان کردووەتە سەر خەڵک

11:56 - 12 بانەمەڕ 2721

لە گەڕەکی " داسەیرانـ"ـی شاری "مەریوان" سەلەفییەکان هێرشیان کردووەتە سەر خەڵکی مەدەنی و هەڕەشەی کوشتنیان لە خەڵک کردووە.

بەپێی زانیارییەکان لەو هێرشەی سەلەفییەکان بۆ سەر خەڵک دوو کەس بریندار کراون و لە نەخۆشخانەی شاری مەریوان لە ژێر چاودێریدان.

دوای ئەو هێرشە هێزەکانی سپای پاسداران لەو شوێنە جێگیر بوون و هاتوچۆیان لە گەڕەکی "داسەیران" قەدەغه کرد.

سەلەفییەکان هەڕەشەیان لە خەڵکی مەدەنی کردووە کە دیسان دەگەڕێنەوە و بە هێزێکی زیاتر هێرش دەکەنە سەر خەڵکی ئەو گەڕەکە.