کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەمفۆنیای نیشتمان لە نووسینی موحسین جەڵدیانی چاپ و بڵاو کرایەوە

10:32 - 8 رەشەمه 2721

کتێبی "سەمفۆنیای نیشتمان" لە نووسینی "موحسێن جەڵدیانی" خەڵکی شاری شنۆی سەر بە پارێزگای ورمێ چاپ و بڵاو کرایەوە.

نووسەر لەو کتێبەدا بیرەوەریی سەرکەوتنی گرووپێکی سروودی شاری شنۆ بە شێوەی ڕۆمان دەگێڕێتەوە کە ویستوویانە مۆسیقای کوردی بە جلوبەرگی کوردی لە ئاستی ئێراندا نیشان بدەن.

هەروەها لەو کتێبەدا باس لە دوو کەسایەتی کە هەم لە منداڵی و هەم لە گەورەساڵیدا بەرچاو بوون، کراوە کە داهێنانیان لەسەر ئەو گرووپە کردووە لە ئاستی ئێراندا پلەی یەکەم بە دەست دێنێت.

لەو کتێبەدا باس لەو کێشە و لەمپەڕانە کراوە کە دەسەڵاتی ناوەندی دەیخاتە سەر ڕێگای ئۆگرانی مۆسیقا و ڕێگە نادات خۆیان پێبگەیەنن.

"موحسێن جەڵدیانی" بۆ ماوەی چەندین ساڵ مامۆستای قوتابخانە بووە. ناوبراو خاوەنی چەندین کتێب لە بواری مێژوو و چیرۆکە.