کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەنگەرەکانی خەبات ئاوەدانتر دەبێت

21:55 - 10 رەشەمه 2719

دەورەیەکی دیکەی سەرەتایی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرکەوتووانە کۆتایی پێهات و پۆلێک کیژ و کوڕی خەباتگێڕ پەیوەست بە سەنگەرەکانی خۆڕاگرییەوە بوون.

ڕۆژی هەینی، ٩ی ڕەشەمە، دەورەی ٢٤١ی سەرەتایی پێشمەرگە، کە لەلایەن فێرگەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بەڕێوە چوو، بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمێک لە شاخەکانی کوردستان سەرکەوتووانە کۆتایی پێهات.

ئەو ڕێوڕەسمە، سەرەتا بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب"، لەلایەن بەشداربووانی دەورە و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

ئەو ڕێوەڕەسمە بە بەشداریی بەرپرسانی سیاسی و نیزامی، کادر و پێشمەرگەکان بەڕێوە چوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا "بەهمەن دێهقان"، فەرماندەی هێزی ١١٥ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی دەورەی ٢٤١ی سەرەتایی پێشمەرگە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.

پاشان پەخشانێک لەژێر ناوی "من کێم"، لەلایەن "مەهناز"، بەشداربووی دەورەوە پێشکەش کرا.

لە درێژەدا ڕاپۆرتی پەروەردەی فێرگە، لەلایەن مامۆستای فێرگە، "خەلیل میلانیـ"ـەوە خوێندرایەوە.

دواتر شێعرێک لەژیر ناوی "کورد و نەیار" لەلایەن "ژیوان"، بەشداربووی دەورەوە پێشکەش کرا.

پەیامی دەورەی ٢٤١ی سەرەتایی پێشمەرگە لەلایەن "دانا"، بەشداربووی دەورەوە خوێندرایەوە.

دوای خوێندنەوەی پەیامی دەورە، بەشداربووانی دەورەکە سروودێکیان لەژێر ناوی "پێشمەرگە" پێشکەش کرد.

وەکوو نەریتی هەموو دەورەیەک، ٣ کەسی یەکەم لە بواری تاقیکارییە نیزامی و سیاسییەکانەوە و ٣ کەسی یەکەم لە بواری نەزم و دیسیپلینەوە، خەڵات کران.

ئەو خەڵاتانە لەلایەن "بەهمەن دێهقان" و هەروەها "بوداغ بوداغی" پێشکەش بە سەرکەوتووانی دەورە لەو دوو بەشەدا کرا.

ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنی گۆرانییەک لەلایەن بەشداربوویەکی دەورە بەناوی "سەعدی" و خوێندنەوەی شێعرێک لەژێر ناوی "نەورۆز و ئاگر" کە لەلایەن "ئیحسان ڕەستگار" پێشمەرگەی هێزی ١٢٢ی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە پێشکەش کران، کۆتایی پێهات.