کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەنگەرەکانی کوردایەتی بە باسکی بەهێزی گەل ئاوەدانتر دەبێت

12:15 - 29 بانەمەڕ 2720

دەورەیی ٢٤٢ی سەرەتایی پێشمەرگە لە یەکێک لە بنکە سەرەکییەکانی حیزبی دێموکرات بە سەرکەوتوویەوە کۆتایی هات و کچان و کوڕانی خولیای ئازادی، چەکی پڕ لە شانازیی پێشمەرگایەتیان لەشان کرد.

 ڕێوڕەسمەکە، سەرەتا بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب"، و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

ئەو ڕێوەڕەسمە بە بەشداریی بەرپرسانی سیاسی و نیزامی، کادر و پێشمەرگەکان بەڕێوە چوو.

پاشان کاک ''خالید خاڵدار'' فەرماندەی هێزی ١٢٧ی پێشمەرگە، بەبۆنەی کۆتایی ئەو دەورەیە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.

دواتر پەخشانێک لە ژێر ناوی ''لە خەو هەستان'' لەلایەن ''ئاسۆ'' بەشداربووی دەورەوە پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا ڕاپۆرتی دەورە لەلایەن ''سەروەر مەعرووفی'' مامۆستای دەورەوە خوێندرایەوە.

دواتر پەیامی دەورەی ٢٤٢ی سەرەتایی لەلایەن ''محەممەد'' بەشداربوویی دەورەوە پێشکەش کرا.

هەروەها سروودێک لە ژێر ناوی ''سڵاوی پێشمەرگە'' لەلایەن بەشداربوونی دەورەوە خوێندرایەوە.

وەک نەریتی کۆتایی هەموو دەورەیەک نەفەری یەکەم تا سێهەم لە بواری تاقیکاریی سیاسی، نیزامی و پاراستنی نەزم و دیسیپلینەوە خەڵات کران.

ئەو خەڵاتانە لەلایەن ''خالید خاڵدار و خەلیل میلان''ـەوە پێشکەشی نەفەراتی سەرکەوتووی دەورەوەکە کرا.

 ڕێوڕەسمەکە بە گورانییەک کە ''جەعفەر'' بەشداربووی دەورەوە پێشکەشی کرد؛ کۆتایی هات.