ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، پێشمەرگەکانی شار لە شاری سەوڵاوا بۆ بەرزڕاگرتنی یاد و بیرەوەریی شەهیدانی کۆساڵان، لە چەندین شوێن چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
پێشمەرگەکانی شار لە شوێنەکانی وەکوو "کۆساڵان" و "پارکی بەسیجی سەوڵاوا" بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێر، یادی ئەو شەهیدانەیان بەرز ڕاگرت.
تێکۆشەرانی دێموکرات بە بەڕێوەبردنی ئەو چالاکییانە پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ خوێنی ئەو شەهیدانە نوێ کردەوە و پەیمانیان دا کە تا سەر درێژەدەری ڕێگا و ڕێبازی شەهیدان دەبن.