کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەید "عەزیز ئەحمەدی" کەسایەتییەکی خۆشناوی بۆکان کۆچی دوایی کرد

10:50 - 20 خەزەڵوەر 2720

سەید "عەزیز ئەحمەدی"، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و خۆشناو و خەڵکی "میراوا"ی بۆکان بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

سەید "عەزیز" لە بنەماڵەی گەورەی سەیدەکانی "بوغدەداغیـ"ـی پیرەمحەممەد بووە. ئەو کەسایەتییە سەردەمی خۆی، ماڵەکەی هەمیشە شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی بووە. کوڕێکی ناوبراو لە ڕیزی پێشمەرگەکانی هێزی "بەیانـ"ـدا خەبات و تێکۆشانی هەبووە.

ئەو کەسایەتییە حیزبدۆستە جێگای ڕێز و باوەڕی خەڵکی میراوای بۆکان و هەرەها گوندەکانی ناوچەی "پیرەمحەممەد" بووە. سەید "عەزیز" هەمیشە مامۆستایانی ئایینیی هاندەدا کە لە بۆنەئایینی و خوتبەکاندا، باسی کوردایەتیی و نیشتمانپەروەری بۆ خەڵک بکەن و خەڵک لە پیلانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ئاگادار بکەنەوە. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری سەید "عەزیز ئەحمەدی" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.