کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەیزادە "فاتمە سەید مەناف حوسێنی" ئەو ژنەی بۆ یەکەمجار ئاڵای کوردستانی دووری، کۆچی دوایی کرد

10:26 - 19 رەزبەر 2720

سەیزادە "فاتمە سەید مەناف حوسێنی " ژنە شۆڕشگێڕ و تێکۆشەری سەردەمی کۆماری کوردستان لە پێتەختی کۆماری کوردستان دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت.

سەیزادە "فاتمە" ئەو ژنە نیشتمانپەوەر و حیزبدۆستە بوو کە لە سەردەمی کۆماری کوردستان و بە فەرمانی پێشەوا "قازی محەممەد" ئاڵای پیرۆزی کوردستانی دووری و لەلایەن پێشەواوە دەسخۆشیی لێ کراوە.

هەروەها "فاتمە" خانم هاوسەر و هاوژینی "کەریم ئەحمەدین" وەزیری پۆست و تێلێگراف لە کابینەی کۆماری کوردستان بوو.

سەیزادە "فاتمە" هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی بە کۆماری کوردستان و ڕێبازی حیزبی دێموکرات وەفادار مایەوە و هەموو کاتێک شانازیی بەوەوە دەکرد کە ئاڵای پیرۆزی کوردستان لەسەر دەستی ئەو دووراوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.