شاخەوانانی شاری "دیواندەرە" بۆ ڕێزگرتن لە هەوڵەکانی سێ شەهیدی ژینگەپارێزی پاوە چوونە سەر شاخ و بەرزاییەکانی ئەو شارە.
گرووپی شاخەوانی "چلچەمە"ی دیواندەرە بۆ ڕێزگرتن لە سێ شەهیدی ژینگەپارێزی پاوە شەهیدان "موختار خەندانی، یاسین کەریمی و بیلال ئەمینی" چوونە سەر لووتکەی شاخی "هەوازۆ" و یاد و ناوی شەهیدانیانی ژینگەیان بەرز نرخاند.
هەروەها ئەندامانی ئەنجوومونی "ژیوای" پاوە بە چوونەسەر گڵکۆی شەهیدانی ژینگە لە "سریاس" و "شەمشێر" و "نەوسوود"، تاجە گوڵینەی وەفاداریان لەسەر گڵکۆی پیرۆزیان دانا.
پێشتریش کۆمەڵێک لە مامۆستایانی سنە بەنیسبەت شەهیدکرانی سێ شەهیدی ژینگەپارێز، لە پەیامێکدا ڕایانگەیاندبوو، سوێند دەخۆین کە ڕێگای ئەم شەهیدە پایەبەرزانە درێژە پێ بدەین و بەرەیەک پەروەردە دەکەین کە لە خاکی کوردستان پارێزگاری بکەن و لە بەرامبەر داگیرکەرانی ئەم نیشتمانە سەر دانەنوێنن.
هەروەها لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژینگەپارێز و خەڵکی نیشتمانپەروەری شارەکانی سەقز، مەریوان، پاوە، جوانڕۆ و سنە ڕێزیان لە گیانبازی و فیداکاریی ڕۆڵەکانی وڵاتپارێز گرت.