کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاخەوانانی کوردستان بە مەبەستی پاراستنی ناوی ڕەسەنی چیاکانی کوردستان چالاکی بەڕێوە دەبەن

11:42 - 4 بەفرانبار 2721

ژمارەیەک لە شاخەوانانی شارەکانی کوردستان بە مەبەستی پارێزگاری لە ناوە کوردییەکانی چیاکانی کوردستان، چالاکییەکیان دەست پێ کردووە و ناوی چیاکان کە لە کوردی بۆ زمانەکانی بێگانە گۆڕدراون، دەیانکەنەوە بە کوردی.

ڕێکەوتی ٣ی بەفرانبار ژمارەیەک لە شاخەوانانی شاری بۆکان بەسەر چیای "بێژینگ بەسەر" هەڵکەتوو لەنێوان مەهاباد و بۆکان سەر کەوتوون و ناوی کوردیی ئەو چیایەیان لە تابلۆیەکدا لەسەر لووتکەی ئەو چیایە دانا.

یەکێک لە سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران بە مەبەستی سڕینەوەی شوناس و ڕەسەنایەتیی نەتەوە غەیرەفارسەکان، سڕینەوەی ناوی شوێن و گوندەکان بووە.