کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاخەوانیکی دێرینی خەڵکی مەهاباد کۆچی دوایی کرد

13:23 - 14 خاکەلێوه 2720

"عەبدولڕەحمان فردەوسی" ناسراو بە  کاک ''خەمان''، شاخەوانی بە ئەزموون و دێرینی مەهابادی، لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو یەکێک لە دامەزرێنەرانی شاخەوانیی مەهاباد بوو.

کاک ''خەمان'' کەسێکی ژینگەپارێز و ژینگەدۆست بوو کە گەنجانی هان دەدا کە دەبێ زبڵ و پاشماوەکانی سروشت کۆ بکەنەوە، هەروەها پاراستنی ژینگەی بە ئەساس و ئەرکی سەرەکیی شاخەوانی دەزانی و لەسەری جەختی دەکردەوە.

کاک ''خەمان'' لە ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی، هاوڕێ لەگەڵ ٥٩ بنەماڵەی تری مەهابادی دوور خرابوونەوە بۆ ''دامغان''.

کاک "عەبدولڕەحمان" لە ساڵی ١٣٠٩ی هەتاوی، لە مەهاباد لەدایک بووە و بەرەبەیانی ڕۆژی ١٣ی خاکەلێوە لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا بەهۆی بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.