کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاخەوانێکی کورد بە سەر چیای "لینین" سەر کەوت

12:59 - 2 گەلاوێژ 2722

"شایان نازمی" شاخەوانێکی کورد خەڵکی شاری مەهاباد توانی بە سەر چیای "لێنین" لە قرقیزستان سەر کەوێ.

چیای "لێنین" هەڵکەوتوو لە وڵاتی قرقیزستان ٧ هەزار و ١٣٤ میتر بڵیندایی هەیە.

"شایان نازمی" هاوڕێ لەگەڵ گرووپێکی دە کەسی لە چەندین پارێزگا لەو چالاکییەدا بەشدار بووە کە ناوبراو خۆی سەرپەرەستیی گرووپەکە کردووە.