"بایزید نیکبەخت" شاخەوانێکی خەڵکی "پیرانشار" سەر بە پارێزگای "ورمێ" توانیویەتی بە سەر لووتکەی ٥ چیای بەرزی وڵاتی "ڕووسیە"دا سەر کەوێت و خەڵاتی "پڵینگی بەفری" بەدەست بهێنیت.
خەڵاتی "پڵینگی بەفری" لە ساڵی ١٩٥٦ـەوە دەدرێت بەو کەسانەی کە بتوانن بە سەر ٥ کێوی سەرووی ٧ هەزار میتریی وڵاتی "ڕووسیە"دا سەر کەون.
ئەو ٥ کێوە لە نێوان دوو ناوچەی "پامیر و تیانشان" هەڵکەوتوونە.
بەرزایییەکانی ناوچەی "پامیر" بریتین لە کێوی "کۆرژێنێڤسکایا" بە بەرزیی ٧ هەزار و ١٠٥میتر لە "تاجیکستان"، کێوی ئیسماعیل سامانی (کۆمۆنیزم) بە بەرزیی ٧ هەزار و ٤٩٥ میتر لە "تاجیکستان"، کێوی "ئیبنی سینا (لێنین) بە بەرزیی ٧ هەزار و ١٣٤ میتر لە سنووری نێوان تاجیکستان و قیرقیزستان".
هەروەها کێوەکانی ناوچەی "تیانشان" بریتین لە کێوی "خانتێنگری هەزار و ١٠ میتر لە نیوان سنووری قیرقیزستان و قەزاقستان"، کێوی "پۆبێدا" (دژوارترین کێو) ٧ هەزار و ٤٣٩ میتر قیرقیزستان".
کوردستانی ڕۆژهەڵات لە بواری وەرزشی شاخەوانی شاخەوانی بەتوانای هەیە و گرینگترین شاخەوانەکان بریتین لە کۆچکردوو "محەممەد هەوراز و موقبیل هونەرپەژوو".