کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاخەوانێکی "ئیلامـ"ـی بەهۆی بەربوونەوە گیانی لەدەست دا

18:52 - 1 گەلاوێژ 2722

"عەبدولسەلام فەیز ئیلاهی" خەڵکی شاری "ئیلام" لە کاتی شاخەوانیدا و سەرکەوتن بەسەر لوتکەی کێوی "لێنین"،بەهۆی بەربوونەوە لەو کێوە گیانی لەدەست دا.

کێوی "لێنین" لە کوێستانەکانی باشووری وڵاتی "قرقیزستانە"هەڵکەوتووە.

ئەو کێوە بە ٧ هەزار و ١٣٤ میتر یەکێک لە بڵیندترین کێوەکانی جیهانه.

بەڕێوەبەری گشتیی لاوان و وەرزشوانانی پارێزگای "ئیلام" هەواڵی گیان لەدەستدانی ناوبراوی پشتڕاست کردووەتەوە.