کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٤٣ شار لە کوردستان و ئێراندا بەهۆی کۆرۆناوە لە بارودۆخی سووردان

18:13 - 18 پووشپەڕ 2721

بەپێی دوایین ڕەنگبەندی کۆرۆنا لە  شارەکانی کوردستان و ئێران، ڕێژەی ئەو شارانەی بارودۆخی لە نالەباری کۆرۆنادان بە ١٤٣ شار گەیشتووە.

لە ڕۆژی شەممەوە ١٤٣ شاری دیکەی ئێران بەهۆی کۆرۆناوە دەکەونە بارودۆخی سوورەوە.

جیا لە شارە سوورەکانی دیکە لە ١٩ی پووشپەڕ شاری "خۆی"، لە پاریزگای ورمێ، "ئەردەبێڵ"، پارێزگای "ئەڕدەبیل"، "ئاران" و "بیدگۆل" و "خۆمەینی شار"، لە پارێزگای "ئیسفەهان"، "دەڕشار"، لە پارێزگای ئیلام، "بڕۆجێن"، لە پارێزگای "چوارمەحاڵی بەختیاری"، "قووچان"، لە خوراسان"، "هندیجان"، لە خوزستان، "گەرمساری"، سمنان "ممسنی" فارس  "ئاق قەلا"، "کوردکوی"، "گالگیش"، و "گورگانـ"ـی گوڵستان، "بەندەری ئەنزەڵی"، "ڕوودبار"، و "روودسەر"ی، گیلان، "دلفان" و "سلسلە"، پارێزگای لورستان، "بێهشەهر"، "جویبار"، "ڕامسەر"، و "فەریدونکار"، پارێزگای مازندەران، "دلیجان"، و "مەحەلات"ـی "مەرکەزی دەکەونە  دۆخی سوورەوە.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران باسیان لەوە دەکرد کە کۆرۆنایان کۆنترۆڵ کردووە، بەڵام ئێستا خۆیان دانیان بەوەدا ناوە کە بەپێی پێویست دژی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هەنگاویان هەڵنەگرتووە.