کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شار و گوندەکانی کوردستان لەگەل کێشەی بێ‌ئاوی بەرەوڕوونە

13:37 - 12 پووشپەڕ 2721

لە گوندی "چوار ستوونــ"ـی شاری سەڵماس سەر بە پارێزگای ورمێ خەڵک لەگەڵ کێشەی بێ ئاوی و پێس بوونی هەمباری پاشکەوتی ئاو بەرەوڕوونە.

بەپێی وتەی هاووڵاتییان هەمبارەکانی پاشکەوتی ئاوی ئەو گوندە پڕ بووە لە قوڕ و سەرەڕای داواکاری و بەدواداچوونی خەڵکی گوندی "چوار ستوون" بۆ خاوێنکردنەوەی ئەو هەمبارە هەتا ئێستا هیچ هەوڵێک لەلایەن کاربەدەستانی پێوەندیدار ئەنجام نەدراوە.

هەر لەو پێوەندییەوە لە شاری بانە خەڵک لەگەڵ کێشەی بێ‌ئاوی بەرووڕوونە و بۆ دابینکردنی ئاو ناچارن بە دەبە لە کانییەکان ئاو بێن.

 هاووڵاتییان ناچارن بەشێکی زۆر لە کاتی خۆیان بە ئاو هێنان لە کانییەکان تەرخان بکەن.