کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شارۆچکە پیشەییەکانی شاری سنە بە بیانووی بەرهەمهێنان، زەوی پێشکەشی بەرپرسانی دەوڵەت دەکەن

12:32 - 2 رەشەمه 2721

"ئەحمەد خوسرەوی" بەڕێوەبەری شیرکەتی شارۆچکە پیشەییەکانی پارێزگای "سنە" باسی لەوە کردووە: "زۆرێک لە بەرپرسانی دەوڵەت بە ناوی هاوسەرەکانیانەوە زەوییان وەرگرتووە".

ناوبراو بەناوکردنی زەوی لەلایەن شیرکەتی شارۆچکە پیشەییەکانەوە بە بەرپرسانی دەوڵەتی "ڕووحانی" و بە تایبەت جێگری پێشووی هاوئاهەنگیی کاروباری ئابووری و گەشەی سەرچاوەکانی ڕێژیم لە پارێزگای "سنە"ی پشتڕاست کردەوە.

ئەو هەروەها وتوویەتی: "٦٠٠ میتر زەوی لەلایەن شارۆچکە پیشەییەکانەوە پێشکەشی کوڕی جێگری پێشووی هاوئاهەنگیی کاروباری ئابووریی پارێزگاری سنە کراوە".

ناوبراو زیادی کردووە: "بەپێی یاسا هەر کەس مۆڵەتی یەکەی بەرهەمهێنان یان پیشەیی بە شیرکەتی شارۆچکە پیشەییەکان بدات، دەتوانێت زەوی وەربگرێت".