کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاری ئابدانان لە خزمەتگوزاریی پێویستی وەرزشی بێبەشە

17:48 - 29 سەرماوەز 2721

شاری "ئابدانان" سەر بە پارێزگای ئیلام سەرەڕای هەبوونی ٢٥ هەیئەتی ورزشی و ٢٧٠٠ وەرزشوانی ڕێکخراو، لە ئامرازی ڕاگواستنەوە و کەرەستەی پێویستی وەرزشی بێبەشە.

"ڕەحمان شەفێعی" سەرۆکی هەیئەتی بۆکسی ئابدانان لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵدەریی "فارسـ"ـی سەر بە ڕێژیم وتوویەتی: "یاریگەکانی ئابدانان سیستمی گەرما و سەرمایی گونجاویان نییە، هەروەها ئێمە بەهۆی نەبوونی ماشین ناتوانین لە کێبڕکێیەکانی پارێزگاکان و ئاستی ئێراندا بەشداری بکەین".

ناوبراو زیادی کردووە: "هەتا ئێستا کاربەدەستانی پەیوەندیدار چەندین جار بەڵێنییان پێ داوین کە ئامرازی گواستنەوە و کەرەستەی وەرزشیی پێویستمان بۆ دابین بکەن بەڵام ئەو بەڵێنییانە هەتا ئێستا بە کردەوە نەکراون".

هەر لەو پەیوەندییەدا "چەنگیز چیدان" سەرۆکی هەیئەتی وەرزشی وشۆ و "حەیدەر سپەهوەند" سەرۆکی وەرزش و لاوانی ئابدانان نەبوونی یاریگەی گونجاو و ئامرازی ڕاگواستنەوەیان لە کێشەی سەرەکیی یاریگەکانی ئەو شارە وەسف کردووە.