کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاری "تیکاب"، سەرەڕای بوونی سەرچاوە سرووشتییەکان بەدەست هەژارییەوە دەناڵێنێت

12:54 - 10 گەلاوێژ 2721

"عەلی نیکزاد"، جێگری سەرۆکی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران لە سەفەرێکدا بۆ شاری "تیکاب" وتوویەتی: "بەرپرسانی وزارەت و بەڕێوبەرانی ئەو پارێزگایە، دەبێ هەوڵ بدەن هەتا کێشەی ژێرخانی شارەکانی تیکاب، سایین قەڵا، میاندوئاو، چاڵدێران و پۆلدەشت بە خێرایی و لە ماوەی سێ مانگدا چارەسەر بکەن.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم وتوویەتی بەپێی بەڵێنیەکانی ڕێکخراوی ئاو، دەبێ ٨ هەزار و ٤٠٠ هێکتار لە ١٩ هەزار هێکتار کاناڵی ئاودێریی زەوییەکانی بەنداوی "کەرەم ئاباد"ی "پۆلدەشت"، هەتا ماوەیەکی کورت ڕادەستی ڕێکخراوی کشتوکاڵ بکرێ بۆ ئەوەی ئاوی ئەو زەوییانە دابین بکرێ.

ناوبراو وتوویەتی: سەرچاوەی زێڕی "زەرشۆران"، دەبێ بە شیوەیەکی جیدی قازانجەکەی بۆ خەڵک بگەڕێتەوە، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە ئەو خەڵکە لە هەژاری و بێبەشی ڕزگارییان ببێت.

سەرەرای بوونی کانگای زێڕی "زەرشۆران"، خەڵکی شاری "تیکاب"، لە قازانجەکانی ئەو کانگایە بێبەرین.

زۆربەی پڕۆژەکانی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری لەو شارەدا نیوەچڵ ماونەتەوە.