کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاری خوڕەمئاوا لەگەڵ چەندین کێشە بەرەوڕوویە

17:31 - 26 سەرماوەز 2720

شاری خوڕەمئاوا ناوەندی پارێزگای لوڕستان یەکێک لەو شارانەیە کە سەرەڕای ئەوەیکە زۆرترین سەرچاوەی ئاو، شوێنی گەشتیاری و چەندین سەرچاوەی داهاتی دیکەی هەیە، لەگەڵ کێشەگەلی جیددی بەرەڕوویە.

''جەعفەر تولابی'' فەرمانداری خوڕەمئاوا وتوویەتی، ڕووبەری ئەو شارە ٤ هەزار و ٢٠٠ هێکتارە کە ٢٠٠ هێکتاری لە ١١ گەڕەکی پرتووکاودا هەڵکەوتووە.

ناوبراو باسی لەوە کردووە پرتووکاویی ماڵەکانی ئەو گەڕەکانە لە کاتی بوومەلەرزە و لافاو یان هەر ڕووداوێکی دیکە هەڕەشەیەکی جیددییە کە هەتا ئێستا هیچ هەنگاوێکی بۆ هەڵنەگیراوە.

فەرمانداری خوڕەمئاوا وتوویەتی، لە ئێستادا ١٠ هەتا ١٢ گەڕەکی پەراوێزنشین لە دەوروبەری ئەو شارە بوونیان هەیە کە لەژێر هەڕەشەی دیاردەی کۆمەڵایەتیدان.

ئەو قسانەی ناوبراو لە حاڵێکدایە کە کۆنترۆڵ و بەڕێوەبەریی ئەو شارە لەبەردەستی خۆیاندایە.

هەروەها بە وتەی ''جەعفەر تولابی'' لافاوی ساڵی ٩٨ کە زیانێکی زۆری بە پارێزگای لوڕستان گەیاند، بودجەیەکی بەرچاوی بۆ تەرخان نەکراوە کە قەرەبووی ئەو زیانانە بکاتەوە.