کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاری "ساحێب" لەلایەن ژینگەپارێزانەوە خاوێن کرایەوە

11:30 - 30 خاکەلێوه 2720

شاری "ساحێب" لەلایەن چالاکانی ژینگەپارێزیەوە خاوێن کرایەوە و ژینگەپارێزان لەو هەڵمەتەدا ژینگەپارێزییەدا تەپۆڵکەی گەشتیاریی شاری ساحێب خاوێن کرایەوە.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ی کوردی ئەنجومەنی ژینگە پارێزانی ساحێب هاوڕێ لەگەڵ دانیشتوانی ئەم شارە لە هەڵمەتێکی جەماوەریدا دەستیان دایە پاک کردنەوەی تەپۆڵکە گەشتیاریەکانی شاری ساحێب.

چالاکانی ژینگەپارێزی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ پاراستنی ژینگە لە هەوڵی بەردەوام دان و پاراستنی ژینگە بە ئەرکێکی ئەخلاقی و نیشتمانی دەزانن.