کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاری فەڕشی قوروە لە ئاگردا سووتا

11:35 - 29 جۆزەردان 2722

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردان، شاری فەڕشی "قوروە" لە پارێزگای سنە ئاگری گرت و خەسارێکی زۆری لێ کەوتەوە.

لەو ئاگرکەوتنەوەدا بینای ئەو شوێنەش تووشی خەسارێکی زۆری ماڵی بووە و دوو کەس لە کەسانی ئاگرکوژێنەوە بریندار بوونە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

"خەسرەو عیزەتی" شارەداری قوروە وتوویەتی: "ئەو ئاگرە لە ئەنباری ئەو شوێنەوە دەستی پێ کردووە و ئەگەری زۆرە بەهۆی کێشەی "بەرق" ڕووی دابێت".

هۆڵی فەڕشی قوروە نزیک بە سێ هەزار میتری چوار گۆشە پانتایی هەیە و بە "شاری فەڕش" ناودێر کراوە.