کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاری "قوروە" کێشەی کەمیی دەرمان و خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی هەیە

11:09 - 8 خەزەڵوەر 2720

لە دەرمانخانەکانی شاری "قوروە" دەرمان نییە و خەڵکی ئەو شارە و نەخۆشەکان بۆ سەرەتاییترین دەرمانەکان دەبێت سەردانی شارەکانی دیکەی کوردستان بکەن و ئەو دەرمانانەش کە هەیە نرخیان زۆر گرانە و لەتوانای کڕینی خەڵکدا نییە.

لە بەشێک لە دەرمانخانەکانی "قوروە"دا خەڵک بۆ وەرگرتنی دەرمان لە سەفی چەند کاتژمێریدا ڕادەوەستن و نەخۆشخانەکانی ئەو شارە لە دانی دەرمان بە نەخۆشەکان خۆ دەبوێرێن و دەبێت نەخۆشەکان ماوەیەکی زۆر چاوەڕێی دەرمان بکەن.

 هەروەها لە کلینیکی "خوێن بەخشینـ"ـی شەریف ئاوای سنە بە بێ تاقیکاریی پزیشکی خوێن لە خەڵک وەردەگیردرێت و ئەو کەسانەی بە مەبەستی خوێندان سەردانی ئەو شوێنە دەکەن کەرەستەی تایبەت بە خوێندانیان پێ نادرێت.

خەڵکی "سنە" لەهەمبەر ئەو کێشەیەدا ناڕەزایەتییان دەربڕیوە کە چۆن هیچ کەرەستەی تایبەت بە خوێندان لەوێدا نییە و تاقیکاریی خوێن بە بێ ڕەچاوگرتنی بنەما تەندروستییەکان لە خەڵک وەردەگرن.

بەرپرسانی ئەو کلینیکە بە خەڵکیان وتووە: "ئێمە هیچ کەرەستە و ئیمکاناتێکی پزیشکی لەو چەشنەمان نییە".