کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاری پیرانشار میلیتاریزه کراوە

11:16 - 21 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: دوای ئەوەی کە جاشێک لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە بە سزای خەیانەتەکانی خۆی گەیشت، ڕێژیمی شاری پیرانشاری بە هێزەکانی خۆی تەنیوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە دوای کوشتنی جاش "حوسێن شوانکارە"، هێزه ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران لە پیرانشار، به هۆی ترس و تۆقینێکی زۆر کە لێیان نیشتووه، لە شەقام و کۆڵانەکانی ئەو شاره جێگیر بوونە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، باسی لەوەش کرد، خەڵکی پیرانشار و ناوچەکە لە بە سزاگەیاندنی ئەو جاشە زۆر خۆشحاڵن.

وێبلاگی "هەڵۆکانی زاگرۆس" ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە، کە جاش و خۆفرۆشی سەر بە ڕێژیمی ئێران "حوسێن شوانکارە" کە دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی بە ناوەکانی شەهید "عەبدوڵڵا تەبەرزە و موراد ڕەحیمزادە"ـی شەهید کردبوو، بە سزای خەیانەتەکانی گەیشت.

هەڵۆکانی زاگرۆس بڵاویان کردەوە، کە "حوسێن شوانکارە" پاش ڕۆژگارێکی درێژ لە خۆشاردنەوە لە کۆڵانەکانی دوژمندا، سەرئەنجام ئەم ئێوارەیه لە لایەن پۆلی قەندیلی هەڵۆکانی زاگرۆسەوە لە "پیرانشار" کوژرا.