کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاری "گوێکتەپە" سەر بە شاروێرانی مەهاباد لە سەرەتاییترین خزمەتگوزارییەکان بێبەشە

11:11 - 16 سەرماوەز 2721

"حەسەن نووریزادە" وتەبێژی شورای شاری "گوێکتەپە" سەر بە شاروێرانی مەهاباد وتی، ژێرخانەکانی خزمەتگوزاری لەو شارە زۆر بە کەمی ئەنجام دەدرێن و نەبوونی فەزای فێرکاری لە سەرەکیترین کێشەی شاری گوێکتەپەیە.

لە ئێستادا زیاتر لە ٦٠٠ قوتابی لە پۆلەکانی ٣٥ کەسی و لە فەزای بیست میتریدا وانە دەخوێنن.

"نووریزادە" وتی، "گوێکتەپە" نەتەنیا شوێنێکی ورزشیی لێ نییە بەڵکوو گەڵالەی فەزای سەوزیش لەو شارە بە هۆکاری نادیار ڕاوەستاوە.

هەروەها ئەو شارە لە بوونی کەرەستەکانی ئاگرکوژێنەوە و کلینیکی دەرمانی بێبەشە و شارەداری وەک بنکەیەکی خزمەتگوزاری دەبێ گرینگی بەو کەموکۆڕییانە بدات.

هەر لەو پەیوەندییەدا "قارەمان نووری" بەڕێوەبەری نوێکردنەوە، گەشە و تەیارکردنی قوتابخانەکانی پارێزگای ورمێ وتی، سەرانەی فەزای فێرکاری لە شاری پیرانشار ١.٧٣ میتری دووجایە و قوتابییان ناچارن لە پۆلەکان بە ڕێژەی زۆری قوتابی وانەکانیان بخوێنن.

ناوبراو وتوویەتی، لە ئێستادا سەرانەی فەزای فێرکاری لە پاریزگای ورمێ ٤.٥ میتری دووجایە و بەپێی سەرانەی فێرکاریی ١.٧٣ میتری دووجای پیرانشار، ئەو شارە لە پلەکانی خوارووی پلەبەندیی ئێراندایە.