کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شارەداری نوێی سەقز بە گەندەڵی تاوانبارە

12:37 - 6 رێبەندان 2720

"ڕەشید میرحیسامی" شارەداری پێشوی ڕێژیم لە بۆکان چەندین دۆسیەی گەندەڵیی لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوکارەکانی خۆی ئەنجام داوە.

ئێستا "ڕەشید میر حیسامی" بە نێوبژیوانیی"عوسمان ڕەحیمی" کە خۆی پێشتر شارەداری سەقز بووە بە هاوکاریی فەرمانداری و پارێزگارەوە کراوەتە بە شارەداری سەقز.

"ڕەشید میر حیسامی" لە سەردەمی "قەسیم عوسمانی" شارەداری شاری بۆکان بووە و گەندەڵیی ماڵی ئەنجام داوە.

ئەو کات ناوبراو بەهۆی هاودەستی لەگەڵ "قەسیم عوسمانی" گەندەڵییەکانی بۆ دادەپۆشرێت. دواتر ناوبراو بە دانی ٥ میلیارد تمەن جەریمەی نەقدی و دوو ساڵ دوورخرانەوە لە پۆستی شارەداری سزا دەدرێت.

بەڵام ئێستا "ڕەشید میرحیسامی" دیسانەوە کراوەتە بە شارەداری سەقز.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن "ڕەشید میر حیسامی" بە زۆرەملێ لەلایەن ڕێژیمەوە کراوەتە شارەداری سەقز.

ناوبرا لە لەگەڵ چەند کەسی دیکە بە ناوەکانی: "مەنسوور عەزیزی (جێگری شارەداریی شاری بۆکان)، "مەعرووفی" کوڕی "حوسێن" (جێگری ئیداری ماڵی و سەرپەرەستی شارەداریی بۆکان)، "فەیزی" کوڕی "محەممەد" (شارەداریی ئەو کاتی بۆکان) گەندەڵیی ماڵیی گەورەیان ئەنجام داوە.