کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شارەداریی بۆکان خانووبەرەی هاووڵاتییان دەڕووخێنێت

10:56 - 24 سەرماوەز 2720

خەڵکی هەژار کە توانای وەرگرتنی جەواز بۆ سازکردنی خانووبەرەیان نییە، شارەداری خانووەکانیان دەڕووخێنێت.

شارەدارىی بۆكان بە یارمەتیی هێزەکانی ڕێژیم خانووبەرەى خەڵكى هەژار دەڕووخێنێت كه توانای وەرگرتنى جەوازی سازكردنى خانوويان بەهۆى هەژارييەوه نييه.

دوای ئەو هەوڵەی شارەداری، لەنێوان خەڵک و هێزەکانی ڕێژیم شەڕ دروست بووە و "ئاوات ئیفتخاری" یەکێک لە کاربەدەستانی شارەداریی ڕێژیم بریندار کراوە.

هاووڵاتییان ڕایانگەیاندووە، سەرجەم کارمەندانی شارەداری سەر بە سپای پاسدارانن.