کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شارەداریی بۆکان گەندەڵییەکانی خۆی بە کاری دیکە سەرپۆش دەکات

11:58 - 11 جۆزەردان 2721

شارەداریی بۆکان و شۆرای شار بۆ سەرپۆشدانان لەسەر گەندەڵییەکانیان و دزینی چەند میلیارد تمەن لە سامانی خەڵک، خەریکی کاری لاوەکی لەنێو شاردان.

کاربەدەستانی شارەداری و شۆرای شار لەسەر پردی ئاسنیی "میراوا" کە پردێکی کۆنە و سەردەمی ڕووسەکان دروست کراوە، هاتوونە هەندێک جوانکاری و گوڵیان چاندووە.

دوای ئەو جوانکاری و گوڵچاندنە نێوی پردەکەیان بۆ پردی "هونەر" گۆڕیوە.

ئەو گەندەڵییە ماڵییە لەکاتێکدایە کە زۆربەی گەڕەکەکانی شار و بەتایبەت "کانی باقر، کووی ئەندیشە و ئاپارتمانەکانی جیهاد، مەجبوورئاوا، عەلیاوا و میراوا" لەبەر نەبوونی خزمەتگوزاری، ئاوەڕۆی کۆڵان و شەقامەکانی ناچێتە دەر.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن ئەو گەڕەکانە بەهۆی بێ ئیمکاناتی بوونەتە شوێن زبڵ و زێراوەکان، کە مەترسیی نەخۆشیی لەو وەرزەی گەرماردا بۆ خەڵک بەدواوەیە.