ماوەی ٧ مانگە کریکارانی فەزای سەوزی ناوچەی ٣ی "خووڕەم ئاباد" سەر بە پارێزگای لۆرستان مووچەیان پێنەدراوە و شارەداری و پەیمانکارەکان هەر ڕۆژ بە بیانوویەک لە پێدانی مووچەی ئەو کرێکارانە خۆ دەبوێرن.
چەندین ساڵە کرێکارانی "خووڕەم ئاباد" لەگەڵ ئەو کێشەیە بەرەوڕوونە و لەلایەن شارەداری بە زۆرەملێ مووچەیان پێ دەدرێ.
مووچەی ئەو کرێکارانە لەحاڵێکدا نادرێت کە ئەو کرێکارانە هیچ سەرچاوەی داهاتی دیکەیان نییە و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ بەهۆی گرانی و نە بوونی داهات لەگەڵ کێشە و گرفتەکانی ژیان بەرەوڕوو دەبنەوە.
سەرەڕای هەموو کێشە و گرفتەکانی کرێکارن لە نیوان شارەداری و پەیمانکارەکانیش کێشە هەیە و هەر کامەیان یەکتر بە خواردنی پارەی کرێکارەکان تۆمەتبار دەکەن.