کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شارەداریی خووڕەم ئاباد مووچەی کرێکارانی گواستنەوە نادات

11:12 - 21 بەفرانبار 2720

شارەداریی "خووڕەم ئاباد" لە لوڕستان ماوەی ٦ مانگە مووچەیان پێنەدراوە و بەهۆی کۆرۆناوە ژیانیان دژوارتر بووە.  

ئەو کرێکارانە سەرەڕای ئەوەیکە ماوەی ٦ مانگە مووچەیان پێنەدراوە تەنانەت ئەو تێچوویەی کە مانگانە بۆ بیمەکەیان تەرخان کرابوو و لە مووچەکانیان کەم دەبووە لێیان بڕیون.

هەنووکە ئەو کرێکارانە  لە هەموو خزمەتگوزارییەک بێبەش کراون.

سەرۆکی شۆرای شاری "خووڕەم ئاباد" وتوویەتی: "چەندین جار داوامان لە شارەداری کردوووە کە کێشەی کرێکارانی گواستنەوەی "خووڕەم ئاباد" چارەسەر بکات بەڵام سەرەڕای بەڵێنییەکانی هەتا ئێستا هیچ کارێکیان بۆ نەکراوە".