کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شارەداریی سەقز توانای ئیدارەی شاری نییە

12:41 - 7 خەرمانان 2720

ڕووبارێک کە لە ناو شاری سەقزدا تێدەپەڕێ لە بواری پیشەی گەشتیاری دەفرایەتییەکی باشی هەیە، بەڵام شارەداریی سەقز پرۆژە گەشتیاری و ئاوەدانکردنەوەکانی لەو شارە پشتگوێ خستووە.

هاووڵاتییان لە سەقز باس لەوە دەکەن ڕووبارێک کە لە ناو شاری سەقزدا تێدەپەڕێت دەفرایەتییەکی باڵای هەیە بۆ ئەوەیکە بۆ گەشتیاری و هەلی کار کەڵکی لێوەر بگیردرێت.

ئەگەرچی لە دەفرایەتی ئەو ڕووبارە کەڵک وەرناگیردرێت لەهەمان کاتدا دروستکردنی باڵەخانەی بازرگانی و پرۆژەی دیکە بووەتە هۆی تێکچوونی سیمای ئەو ڕووبارە.

لەلایەکی دیکەوە دروستکردنی شوێنی بازرگانی و فەرهەنگی لە تەنیشت ئەو ڕووبارە زیانی قەرەبوونەکراوی بە ژینگەی ڕووبارەکە گەیاندووە.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران بە جێگای دروستکردنی شوێنی بازرگانی لەو شوێنە و پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوەی دیکە کە هەمووشیان بە نیوەچڵی ماوەتەوە؛ لە دوای پرۆژەی گەشتیاری بن.

هاوکات دانیشتووانی شاری سەقز باس لەوە دەکەن لەکاتێکدا کە گەڕەکانی وەک قەوخ کە حەشیمەتی زۆرە و یەک میتر پارکی نییە هیچ پێویست ناکات لەو شوێنە تێچوویەکی زۆر خەرج بکرێت.

 لەلایەکی دیکەوە خەڵک داوای ئەوە دەکەن بەجێگای دروستکردنی پرۆژەی بێ بایەخ و بێ‌سوود لە دەفرایەتییەکانی ئەو ڕووبارە بۆ ڕەخساندنی هەلی کار کەڵک وەربگیردرێت.

شارەداری ڕێژیم لەو شارە هەتا ئێستا چەندین پرۆژەی ئاوەدانکردنەوەی خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە بەڵام هیچ کام لەو پرۆژانە بە ئەنجام نەگەیشتوون.