کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شارەداریی سەقز کارەبای لەسەر خەڵکی ئەو شارە پچڕاند

18:17 - 15 بەفرانبار 2720

شارەداریی شاری سەقز بەهۆی نەدانی پارەی کارەبا و قەرزی زۆرەوە  کارەبای لەسەر خەڵکی ئەو شارە پچڕاندووە.

کاربەدەستانی شارەداریی سەقز تەنیا لە بیری دزی و گەندەڵیدان، هەر بۆیە کێشەی خزمەتگوزاری هەتا دەڕوات گەورەتر دەبێت و پارێزگاری ئەو شارەش ناتوانێ پێش بەو گەندەڵکارییانە بگرێت.

کاری پاک وخاوێنی نێو شاری سەقز تەنیا بە ماندووبوون و ئەرکناسیی کرێکارانی شارەداریی ئەو شارەیە و شارەداریی هیچ دەسەڵاتێکی نییە و لەلایەن فەرماندارییەوە بەردەوام  گوشار دەخرێتە سەر شارەوانیی سەقز.

لەو پێوەندییەدا"ف. پ" ئەندامی شۆرای شارەوانیی سەقز بە تاوانی فرۆشتنی زەوی خەڵک و ئاسەوارە مێژووییەکان دەسبەسەر کراوە.