کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شارەداریی شنۆ ئیزافەکاری بە کرێکارانی غەیری بەسیج نادات

11:00 - 9 بەفرانبار 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" سەرۆکی شارەداریی شنۆ سەر بە پارێزگای ورمێ بڕیاری داوە پارەی ئیزافەکاریی ئەو کرێکارانەی کە بەسیج نین نەدرێت و تەنیا پارەی کرێکارە بەسیجەکان وەک پێشوو بدرێت.

سەرچاوەیەک بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"ی ڕاگەیاندووە ڕۆژی ڕابردوو شارەداری مووچەی دواکەوتووی چوار مانگی کرێکارانی داوە، بەڵام نەفەری ٥٠٠ هەتا ٧٠٠ هەزار تمەنی لێ کەم کردوونەتەوە و پێی نەداون.

لەو پەیوەندییەوەدا هاووڵاتییەک کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت لە هەمبەر ئەو هەوڵەی شارەداریی شنۆ وتوویەتی، بڕینی ئیزافەکاریی کرێکارانی غەیری بەسیجی شارەداری تەنیا بۆ ئەوەیە کە بەو شێوەیە کرێکاران ناچار بکات ببەن بە بەسیج و سیخوڕ.